Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 07:35

لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی رووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروون بڵاوکرده‌وه‌

نوى
کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی پیره‌مه‌گروونه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌:

لەئەنجامی خۆپیشاندانە بێ مۆڵەتەكەی ئەمڕۆی شارۆچكەی پیرەمەگرون پشێوی و توندووتیژی لێكەوتەوە، بەداخەوە لە ناو خۆپیشاندەرەكانەوە  تەقە بەئاراستەی هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان كراو لەئەنجامدا ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب به فیشه‌ك برینداركراو لەمەرگ گەڕایەوە. 

لێرەوە داوا لەهەموو لایەك دەكەین هێمنی و ئارامی بپارێزن، چونكە نەریتی سوتاندنی بارەگا حزبییەكان و دامودەزگاكانی حكومەت مافەڕەواكانی كۆمەڵانی خەڵك دەستەبەرناكات. 

هێزە ئەمنییەكان بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن ئارامی و جوڵەی كاسبی و ژیانی خەڵك تێكبدرێت و پاراستنی داموده‌زگاحكومیه‌كان و باره‌گاحزبیه‌كان له ئه‌ركه‌ فه‌رمییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ستكراوه‌ن به‌ شێوازێكی یاسایی به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.