Erbil 26°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 09:38

شیروان عه‌بدوڵڵا: هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى پیره‌مه‌گروون پارێزگارییان له‌ باره‌گای پارتی نه‌کردووه‌ 

كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر په‌لاماری ناوچه‌ی پارتییان داوه‌
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یەکشەممه‌ کەسانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر له‌ پیره‌مه‌گروون په‌لاماری ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان داو هه‌وڵی سووتاندیان داوه‌.

شیروان عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی لیژنه‌ ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یان: كه‌ كه‌سانی به‌ناو خۆپیشانده‌ر په‌لاماری باره‌گای ناوچه‌یان داوه‌ و هه‌وڵیاندا بیسووتێنن و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی زۆریان له‌ باره‌گاكه‌ كردووه‌.

به‌رپرسی لیژنه‌ ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاند: كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگارییان له‌ باره‌گاكه‌ نه‌كردووه‌ و هه‌وڵیان نه‌داوه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ بپارێزن. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ په‌یامنێری كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: خۆپیشانده‌ران چه‌كیان پێیه‌ و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان له‌ باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پیره‌مه‌گروون كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.