Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 13:30

دوای ده‌رکردنی هێزه‌ نایاساییه‌کان رێکاره‌کانی پێکهینانی ئیداره‌ی نوێی شه‌نگال ده‌ست پێده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

ره‌فعه‌ت شه‌مۆ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئیداری رایگه‌یاند: دوای ده‌ركردنی هێزه‌ نا یاساییه‌كان له‌ شنگال ،راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كرێت به‌ قوناغی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا .

ره‌فعه‌ت شه‌مۆ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، دوای جێگربوونی هێزی پۆلیسی فیدراڵی، ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ پێك هێنانی ئیداره‌ی نوێی شنگال و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا، كه‌ پێك دێن له‌ قایمقام و به‌رێوبه‌ری شارۆچكه‌ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی تر.

جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری ئیداری گوتیشی: دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌ پێی ئه‌و خاڵانه‌ ده‌بێت كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتوون .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.