له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا سه‌رجه‌م باره‌گا داگیركراوه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركوك چۆڵده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك ئاگاداركراوته‌وه له ماوه‌ی دوو رۆژدا باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان چۆڵ بكرێت ،له‌و ھێزانه‌ی كه‌وا له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه باره‌گاكانی پارتی-یان له كه‌ركوك داگیر كردووه.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو لیوای 61 ی سه‌ر به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بازگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكیان راده‌ستی پۆلیسی خۆجێی شاره‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، بازگه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خمور-يش راده‌ستی پۆلیسی خۆجێی ده‌كرێنه‌وه.
پێشتریش قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راگه‌یاندبوو كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی رێككه‌وتنی شنگال به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك شۆر ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.