Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:37

له‌پەرله‌مانی کوردستان وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 12 ى 2020  وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە

 وه‌زیرانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان  له‌گه‌ڵ لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بنه‌وه‌ و ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ن 

بەگوێرەی زانیارییەكانی وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و لیژنەكەی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ ده‌كه‌ن:

1- پلانی ھەردوو وەزارەت بۆ دڵنیابوون لە چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن

2-  تاوتوێکردنی کرێی خوێندنی پاڕالێل و زانکۆی تایبەت و قوتابخانەو پەیمانگاکان

3- چارەنووسی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان

4- چارەنووسی240 قوتابی و زانکۆی ستراتفۆردی ئەمەریکی

5- گرفتی دابەزاندنی خوێندنی قوتابیان لە زانکۆکان

6- چارەنووسی وانەبێژان و ماف و شایستە داراییەکانیان

7- تاقیکردنەوەی تەمھیدی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە لە قەزاکان بکرێت

8- مەرجی دووساڵ خزمەتی دامەزراندنی پزیشکی ددان بۆ مومارەسەکردنی پیشەی خۆیان

9-مۆڵەتی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی باڵا.

10-پێوەری وەرگرتنی قوتابیان لە قوتابخانە حکومییەکانی ئینگلیزی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.