Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:27

قائیمقامی سلێمانی هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%


قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە بەکارهێنانی نێرگەلە هۆشداری دەدرێت کە مەترسی گواستنەوەی نەخۆشی لێدەکرێت .
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاند  ئاگاداری سەرجەم کافتریا و کۆفی شۆپەکانی ده‌كه‌نه‌وه‌، لەدوای کێشانی نێرگەلە پێوستە ئاوی ئەو دەفرە بگۆڕن (قاعیدەی) نێرگەلەکەی لەسەر جێگیر دەکرێت، چونکە بەهۆیەوە مەترسی گواستنەوەی ڤایرۆس و میکرۆبی لێدەکرێت.
دەشڵێت " لەڕێی فوکردن بە قامچیەکە و هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەلەکەوە، ڤایرۆس و میکرۆب دەگوازرێتەوە، ئەو دەفرە و ئاوەکەی ناوی و دەبێت بەناوەندێک بۆ بەزیندو هێشتنەوە و گەشەکردنیان و خۆ گواستنەوە بۆناو لەشی کەسێکی دیکە".
لەشکر حەمید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یەکێک لە مەرجەکانی کردنەوەی شوێنەکانی نێرگەلە کێشان، بەکارهێنانی قامچی (سۆندە)ی سەفەرییە، کە تەنها یەکجار و بۆ یەک کەسی نێرگەلەکێش بەکاربهێنرێت، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی توند بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر.
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیکردەوە، پێشتر و لەرێی هۆکارەکانی راگەیاندن و سەردانی لیژنە هاوبەشەکانەوە سەرجەم گازینۆ، کافتریا و کۆپی شۆپی نێرگەلە کێشان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان ئاگادارکراونەتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی مناڵی خوار تەمەن  ١٩ ساڵ و نەوجەوان بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەی کحولیان پێشکەش نەکرێت، بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.