Erbil 31°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 15:28

سبه‌ی شاندێکی پارتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌کات و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و گۆڕان کۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و  بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ هۆشیار زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و عه‌لی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێكهاتوون، سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌وێ به‌ جیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌ .

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، له‌ میانی ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و ره‌وشی كوردستان و عێراق و په‌یوه‌ندی و گرفته‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.