ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ئاشكرای كرد 27 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سیخورێكیان له نزیك موحسن فه‌خریزاده زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئیران دانابوو كه توانی ده‌نگی فه‌خریزاده‌مان بۆ ریكۆرد بكات.
روونین بێرگمان، پسپۆڕی کاروباری ئاسایش، لە گوتارێکدا لە رۆژنامەی یادیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیل ئاشكرایکردووە، ئەو سیخوڕەی موساد، نزیکەی بیست و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به دیاریكراوی لە ساڵی هه‌زار ونۆسه‌د و نه‌ود و سێوه توانی خۆی له موحسنی فه‌خریزاده زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئیران نزیك بكاته‌وه ، لهكاـێكدا كه فه‌خریزاده باسی پڕۆژە ئەتۆمییە سەربازییەکەی وڵاتەکەی کردووە دەنگی تۆمار بکات .
ڕۆژنامە ئیسرائیلییه‌كه لە ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەش کردووە ئیسرائیل لە ساڵی دووهه‌زار و هه‌شتدا و كاتێك كه ئێهود ئۆلمەرت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو، سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری و دارشتنی پلان بوو بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه ئیهود باراک پۆستی وەزیری هه‌واڵگری لە دەستدا.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵگری ئیسرائیل ، له‌و كاته‌وه ئه‌و سیخوڕه‌ی موساد توانی خۆی له موحسن فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمی ئێرانی نزیك بكاته‌وه و تۆمارێكی ده‌نگی ریكورد بكات كه تێیدا فه‌خریزاده له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كیی سه‌ربازی زۆر نهێنی ئێران قسه‌ی كردووه.
جێی ئاماژه‌یه موحسن فەخریزادە، یەكێكبوو لە بەناوبانگترین و بەھێزترین پیاوی ئێران لە بواری زانست و بەرنامەی ئەتۆمی كە بە باوكی بەرنامەی ئەتومی ئێران دەناسرا، هه‌فته‌ی رابردوو لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.