سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2020.12.5،لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی د.محهمهد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان وەزیری بارزگانی و مافپەروەر هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ژمارەیکی دیکە لە بەرپرسان و پەرلەمانتار و بازرگانان، گەورەترین کۆگای ستانداردی جیهانی گروپی کۆمپانیاکانی مستەوفی خاوەنی زنجیرەمارکێتەکانی تیم، لە عەلوەی هاوچەرخی هەولێر كرایەوە.
کۆگاکە بە سیستەمێكی مۆدرێن و بە ستانداردی جیھان دروستکراوە و چەندین بەشی هەڵگرتنی خۆراکی لەخۆ گرتووە و پڕۆژەیەکی ناوازەیە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و یەكێكە لە گەورەترین کۆگای ستانداردەکانی جیهانی کە خاوەنی بڕوانامەی GDP و ISO9001 و ISO 2000.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.