Erbil 22°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:36

رێکخراوی تەندروستی جیھانی: لە دوای پەتای کۆرۆنا جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند کە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند کە ساڵێک بەسەر بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان تێپەڕیوە و لە کۆتاییدا ھیوایەک ھاتووەتە ئاراوە بەمەبەستی کۆتایپێهێنانی ئەم دۆخە.

گابریاسوس ھۆشداری ئەوەشی دا کە لەبەر ئەوەی ھەژاری و برسییەتی پێکوتەی نییە بۆیە دوای کۆتاییھاتنی پەتاکە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە. 

گێبریاسوس لە میانی وتارێکیدا لە لووتکەی کۆڤید-١٩ لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە پرسی دەستگەیشتن بە پێکوتەی کۆرۆنا رێگە نادەن وڵاتانی ھەژار بێ بەش بن. 

گێبریاسوس ئاماژەی بەوەدا کە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

ناوبراو گوتی: "پێکوتەی ھەژاری و برسییەتی بوونی نییە، پێکوتەی نادادپەروەری و گۆڕانکاری کەشوھەوا بوونی نییە". 

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس ئەوەشی خستەڕوو کە پەتاکە کێشەیەکی جیھانییە و بۆیە دەبێ چارەسەرەکەشی جیھانی و دادپەروەرانە بێت

ئه‌نادۆڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.