Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:26

جۆ بایدن: چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێوێستی به‌ درووستکردنی هاوپه‌یمانێتی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن براوه‌ی هه‌ڵبژارنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌ زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌م پرسه‌، پێویسته‌ هاوده‌نگی ئه‌و‌روپا به‌ده‌ست بێنێت.

جۆ بایدن له‌ میانی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌یه‌ك تایه‌بت به‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به‌ كوژرانی موحسین فه‌خریزاده‌ زانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ راستییه‌كه‌ كه‌ كوژرانی فه‌خریزاده،‌ چه‌نده‌ ئاستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران دژوارتر كردووه‌. من له‌مباره‌وه‌ له‌گه‌ڵ زیاد له‌ 20 سه‌ركرده‌ی وڵاتانی دۆست و هاوپه‌میانمان و ناتۆش قسه‌م كردووه‌ و به‌ روونی رامگه‌یاندووه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا له‌ یه‌ك كاتدا ته‌نها یه‌ك سه‌رۆككۆمار له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته‌ و من له‌ ئیستادا بۆم نیه‌ سیاسه‌تی وڵات دابڕێژم. گوتیشی: له‌كۆتاییدا‌ نابێت رێگه‌ به‌ ئێران بده‌ین ده‌ستی به‌ درووستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی رابگات.

سیاسه‌تی سه‌رۆكی ئێستا له‌ ده‌رچوون بۆ رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی، به‌ئامانجی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێكی باشتر، وایكرد ئێران توانا ئه‌تۆمی و ناوه‌كییه‌كانی خۆی به‌رزتر بكاته‌وه‌ . به‌جۆرێك كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پرسی موشه‌كی ئه‌و وڵاته‌ و پرسه‌كه‌ زۆر ئاڵۆزتر بووه‌. ئێمه‌ به‌ته‌نیایی ناتوانین ئه‌م كێشه‌ و ئاریشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.له‌ كۆتاییدا، بایدن ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند:جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری پرسی ئه‌تۆمی ئیران،پرسی رووسیا و چینیش هه‌ن و پێویستمان به‌  پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.