Erbil 18°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:16

به‌هۆی هێرشی داعش ڕێگای سه‌ره‌کی دووزخورماتوو- داقوق داخرا

کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا تیرۆرستانی داعش له‌ شارۆچكه‌ی داقوق و له‌ نزیك پردێ هێریان كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان داقوق و شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو له‌ نزیك گوندی چه‌وركه‌، داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فیدڕاڵی و شه‌ڕه‌ته‌قه‌  له‌ نێوان هه‌ردوولا دروست بوو.

گوتیشی: داعش چه‌ند بۆمبێكی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراون..

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه‌ ڕێگای سه‌ره‌كی دووزخورماتوو بۆ شارۆچكه‌ی داقوق داخراوه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.