Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:35

پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق به‌‌هاوبه‌شی ناوچه‌کانی ‌خانه‌قین و مه‌خمورو که‌رکوک و سحێلا ده‌پارێزن

کوردستان TV
100%


 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق  ڕایده‌گه‌ێنێت دروستکردنی ھەردوو ژووری ھاوبەشی ھەولێر و بەغدا، کۆتایی پێھاتووە و دەستبەکار بوونە، بڕیاریشە دەست بە دروستکردنی ژووری ھاوبەشی ناوچە کوردستانییەکان بکرێت، چونکە ھێزی ھاوبەش نەبێت، ناتواندرێت ناوچە کوردستانییەکان بپارێزرێن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی موکراتی کوردستان ڕاگه‌یاند  دروستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ھەولێر و بەغدا تەواو بووە و دەستبەکاریش بوونە، لە ئێستاشدا بڕیارە دەست بە دروستکردنی ژوورە ھاوبەشەکانی ناوچە  کوردستانییەکان بکرێت و سەرەتا لە خانەقین دەست پێدەکات و دواتر لە مەخموور و سحێلا و کەرکووک دەست پێدەکرێت.

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ھۆکاری زیادبوونی جموجۆڵی داعش ئەوەیە، کە یەک ھێز بە تەنھا ناتوانێ ئەو ناوچانە بپارێزێت و پێویستە ھێزی ھاوبەش ھەبێت، کە تەنیا ئەو هێزە هاوبەشە دەتوانن ئەو ناوچانە بەباشی لە داعش بپارێزن و رێگری لە جموجۆڵی تیرۆریستان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.