Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:34

لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/12/2020، لێژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانی سلێمانییه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌،  ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندیی پێشوەختەی لێژنەی باڵای ئارامیی سلێمانى ڕێگەپێدراو نییە

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ شێواندنی ئارامیی شار و ڕاگرتنی جووڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابوورییە قووڵەدا، لە بەرژەوەندیی توێژەكانی كۆمەڵگه‌دا نییە.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراو:

‎١-هەر کۆبونەوەو گردبونەوەیەک بەبێ ڕەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی ڕێگەپێدراو نییەو، شێواندنی ئارامی شار و ڕاگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندییی توێژەكانی كۆمەڵگادا نییە.

‎٢- خۆپیشاندانی مەدەنییانەو ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە ڕەواکان لە چواچێوەی یاسادا، یەکێکە لە مافە ڕەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین.

‎٣- پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا ڕێگاپێدراوەكاندا ڕوماڵی ڕوداوەكان بكەن و ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن.

٤ـ پێویستە هەموو هێزەکان ئارامیی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر ڕوبەڕوبوونەوە و توندوتیژییەک بەدوربگرن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.