Erbil 17°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 05:43

رۆیته‌ر: ئێران به‌ گوژمه‌ی 600 ملیۆن دۆلار مه‌زارگه‌ی ئیمامی حوسێن له‌که‌ربه‌لا فراوان ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، ئێران به‌خه‌رجكردنی ملیۆنان دۆلار له‌رێگای گه‌شه‌پێدانی مه‌زارگه‌ شیعییه‌كان، نفوزی خۆی له‌عێراق به‌هێز ده‌كات .

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت: حه‌سه‌ن بلاراك،فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانه‌ و له‌مانگی 9ی رابردوو، به‌سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ فراوانكردنی مه‌زارگه‌ی ئیمامی حوسێن به‌ گوژمه‌ی( 600 ) ملیۆن دۆلار ،سه‌ردانی یه‌كێك له‌ پیرۆزترین شوێنه‌ شیعییه‌كانی له‌شاری كه‌ربه‌لا له‌ناوه‌ڕاستی عێراق كردووه‌ .

راپۆرتی ئاژانسه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای كه‌وسه‌ر كه‌ خاوه‌ندارێتی بۆ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێ ، كۆمپانیاكه‌ش ده‌زگایه‌كی سه‌ر به‌ عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای ئێرانه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزای خراوه‌ته‌ سه‌ر.

هه‌روه‌ها پێشتر بلاراك به‌ تۆمه‌تی ره‌وانه‌كردنی چه‌ك و چالاكی هه‌وڵگری و شووشتنه‌وه‌ی پاره‌، ناوی خراوه‌ته‌ نێو لیستی سزاكانی ئه‌مریكا .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / حوڕه‌


 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.