Erbil 28°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 12:12

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا جەخت لە فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕووسیا ده‌که‌نه‌وه‌

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات
کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 2ـی كانوونی یەكەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا  باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سڵاوی سێرگێی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوە و میخاییل باگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ڕووسیای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

هەر لەو دانیشتنەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا كرایەوە.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.