Erbil 30°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:30

ئه‌‌مریکا مه‌شق و راهێنانی به‌ سه‌ربازانی سعوودیه‌ بۆ 5 ساڵی دیکه‌ درێژ کرده‌وه‌

له‌ به‌رامبه‌ر 350 ملیۆن دۆلار
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ٣٥٠ ملیۆن دۆلاردا ئه‌مریكا كاروباری نێرده‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له‌ سعوودیه‌ بۆ پێنج ساڵی دیكه‌ درێژ بكاته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاری داوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ٣٥٠ ملیۆن دۆلاردا ئه‌مریكا كاروباری نێرده‌ی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له‌ ریاز به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاری راوێژكاری سه‌ربازی به‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعوودیه‌ و كاره‌كانی دیكه‌ بۆ پێنج ساڵی دیكه‌ درێژ بكاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئه‌م گوژمه‌ پاره‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، دابینكردنی شوێنی مانه‌وه‌، په‌یوه‌ندیكردن و په‌رورده‌كردنی منداڵه‌كانی سه‌ربازان ده‌درێت.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ لیژنه‌ په‌یوندیداره‌كانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌م بڕیاره‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.