Erbil 29°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 16:29

فەڕەنسا هەماهەنگى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا دوپات دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ د.عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق بریکارى وەزارەت پێشوازیکرد لە سەلوا ناکۆزى بەرپرسى بەشى هەماهەنگى و کولتورى لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق و شاندێكی یاوەرى.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە دیدارێکدا بریکارى وەزارەت سوپاسی فەڕەنسای كرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنیان لەبارەی پتەوکردنى هاوکارى و هەماهەنگى لە بوارەکانى زانستى و ئەکادیمى و پێشخستنى ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان.

بەرپرسى بەشى هەماهەنگى و کولتورى لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە عێراق، بەناوى باڵیۆزى فەرەنسا سوپاسى حکومەت و گەلى کوردستانى کرد بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هەماهەنگیان، دووپاتیشی كردەوە سەرۆکى فەرەنسا داواى لێیان کردوە هەمیشە لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان لە هەماهەنگى دا بن و پەرە بە ڕێککەوتن و پەیوەندییەکانیان بدەن.

هیواشی خواست ئەو ڕێککەوتن و یاداشتانەى لە نێوان هەردوولا دا هەن جارێکى دیكە کارا بکرێنەوە ئاماژەی بەوەش كرد فەرەنسا ئامادەیە بۆ هاوکارى و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا پەرەپێدانى پرۆگرامى خوێندنى دولایەنە لەگەڵ فەرەنسا تاوتوێکرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.