Erbil 25°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 18:22

هه‌ولێر..له‌ ڕووداوێکی ته‌قه‌کردندا دوو که‌س کوژران و دووی دیکه‌ش برینداربوون 

bapala
کوردستان TV
100%

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ شه‌قامی 40 مه‌تری شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: نیو كاتژمێر به‌ر له‌ ئێستا له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌ گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران و دووی دیكه‌ش بریندار بوون و تا ئێستاش ناسنامه‌ی كه‌سه‌كان دیار نییه‌.

گوتیشی: شه‌ڕه‌كه‌ له‌ نێوان شه‌ش كه‌س ڕوویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.