Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:27

عێراق بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراوی ئاشکرا کرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا به‌ پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، کۆی گشتیی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە کۆی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨١ ملیۆن و ٢٦٢  ھەزار و ٣٧٦ بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و ٣٩٤ ملیۆن و ٩٨٨ ھەزار دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٧٨ ملیۆن و ١٩٠  ھەزار و ٤٤٤ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨١٩ ھەزار و ١٦٩ بەرمیل و باس لەوەشکراوە کە بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە رێگەی ئوردنەوە گەیشتووەتە، ٢٥٢ ھەزار و ٧٦٣ بەرمیل.

ئاماژە بەوەیشدراوە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، رۆژانە دوو ملیۆن و ٧٠٩ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٤١ دۆلار و ٧٨ سەنت فرۆشراوە.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.