Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:29

به‌ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران سێ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونه‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاسباکرێکی خەڵکی سەقز لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی کوژراوە و دوو کۆڵبەری خەلکی بانە و سەردەشت لە سنوورەکانی ئەو شارانە پێکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە 30 ى 11 ى 2020 هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە خاڵی سنووری نۆکانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی شیروان مەولانپەناه بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە.

هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی خدر ڕەسووڵی لە کاتێکدا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ڕاونرابوو و تەقەی لێکرابوو، لە هەڵدێرێکەوە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

هەروەها، ڕۆژی هەینی  رابردوو کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی سیامەک کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ لە جاددەی فوومەن بۆ سەبزەوار سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندووه‌، هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کردووە، ئەمە لە حاڵێکدا بووە کە ئەو ئۆتۆمبێلە هیچ بارێکی پێ نەبووە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.