Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 22:28

سه‌رۆکی په‌رڵه‌مانی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی مامۆستا به‌هادین نوری ده‌کات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پەرلەمانی كوردستان  بۆ کۆچی دوایی مامۆستا به‌هادین نورى پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین مامۆستا (بەهادین نوری)، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی عێراق-م پێگەیشت.
مامۆستا بەهادین نوری سیاسەتمەدارێکی کەم وێنەو دەگمەنی ناو بزافی ڕزگاریخوازی کوردستان و عێراق بوو، تێکڕای ژیانی خۆی لەپێناو خەباتی چینایەتی و ئازادیی گەلەکەیدا بەخشی، تادواساتەکانی ژیانی کۆڕی تێکۆشانی جێنەهێشت، هەڵوێستە نیشتمانی و دووربینییە سیاسییەکانی بۆ هەمیشە لەیادەوەریدا دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکاری دەکەین، داواکارین لەپەروەردگار سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێ و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.