Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:34

بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی زستان ئاوە‌ڕۆ و مە‌نھۆڵە‌کانی سلێمانی خاوێنکرانەوە

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ وەرزی زستان و رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی دروستبوونی لافاو، بە‌شی ئاوە‌ڕۆی سەر بە سەرۆكایەتیی شارە‌وانیی سلێمانی بە ‌ھاوكاری بە‌شی ئامێرە‌كان، هەڵمەتێكی فراوانیان بۆ خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.

لە میانەی هەڵمەتەكەدا ئاوە‌ڕۆی گە‌ڕە‌كەكانی ئاشتی و ھە‌وارە‌ بە‌رزە كە ‌بە‌ھۆی فڕێدانی بە‌رد و  خۆل و خاشاكی قورسەوە‌ بۆ ناو مەنهۆڵەكان، ئاوە‌ڕۆیان‌ گیرابوو، ئێستا بە تەواوی خاوێنكرانەوە.           
                                                        
هەروەها سە‌رۆكایە‌تیی شارە‌وانیی سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتییانی شاری سلێمانیش دەكاتەوە لە ئەگەری بوونی هەر كێشە‌یەکی گیرانی ئاوە‌ڕۆی گە‌ڕە‌كەكانی سنوورەكە، پە‌یوە‌ندی بە‌ژمارە ‌(١٠٠)وە‌ بكە‌ن و ‌تیمە‌كانیان بۆ چارەسەركردنی گرفتی گیرانی ئاوەڕۆكان دەگەنە شوێنەكە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.