Erbil 19°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 00:27

ھێزه‌کانی عێراق دوایین مۆڵه‌تیان داوه‌ته‌ چه‌کداره‌ نایاساییه‌کان بۆ چۆڵکردنی باره‌گاکانیان له‌ شنگال

کوردستان TV
100%

ھێزه‌ عێراقییه‌كان تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا مۆڵه‌ت به‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان ده‌ده‌ن كه‌ ته‌واوی باره‌گاكانیان له‌ شنگال چۆڵ بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێستا ھه‌شت بنكه‌ی چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان چۆڵ كراون كه‌ دووانیان له‌ سه‌نته‌ری شاری شنگال، راده‌ستی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كراونه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌نته‌ری شاری شنگال و ناحیه‌ی سنونێ دوو بنكه‌ی دیكه‌ ماون بۆ چۆڵكردن ئه‌وانیش تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا مۆڵه‌ت به‌ چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان دراوه‌ كه‌ چۆڵی بكه‌ن.

ھه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان بۆ چۆڵ نه‌كردنی بنكه‌كانیان له‌ ناحیه‌ی سنونێ و شنگال ، چه‌كداره‌ نایاساییه‌كان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ وه‌ك قه‌ڵغان به‌كار ده‌ھێنن، به‌ڵام ھێزه‌كانی عێراق دوا مۆڵه‌ت تا كاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مڕۆ به‌ ئه‌وانیان داوه‌ كه‌ چۆڵی بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.