Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:24

قوربانیانی کۆڕۆنا لەهەرێمی کوردستان سێ هەزار کەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامار وداتاكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆی ئەو كەسانەی تائێستا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 96 هەزار كەس.

بەپێی ئامارەكان 34728 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگای هەولێر و 30245 تووشبوو لەپارێزگای دهۆك و 28033 تووشبوو لەپارێزگای سلێمانی و 3015 تووشبوو لەپارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە.

هاوكات كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەهەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە 3132 قوربانی كە 1524 قوربانی لەپارێزگای سلێمانی و 851 قوربانی لەپارێزگای هەولێر و 622 قوربانی لەپارێزگای دهۆك و 135 قوربانی لەپارێزگای هەڵەبجە بووە.

هەروەها تائێستا 60 هەزار و 165 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.