له‌شاری هه‌ولێر موقه‌ده‌م فاخر بێستانه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانى پێشوو تووشی كۆڕۆنا بوو ، شه‌وی ڕابردوو به‌م په‌تایه گیانی له‌ده‌ستداوه
له‌ڕاگه‌یاندراوێكیشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى خانه‌واده‌كه‌ی و دۆست و خزم و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
خەمبارو نیگەرانین، بەکۆچی دوایی خوالێخۆشبێت ( موقەدەم/ فاخیر عوسمان میرزا) ناسراو بە فاخیر بێستانە، بەرپرسی بەشی پلاندانانی لیوای ۹‌ی پیادەی وەزارەتمان و باوکی رابەر فاخیر، کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری ـ کەبە پەتای نەگریسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و دۆستان و خزمان و هاوسەنگەرانی دەکەین. لەخودای میهرەبان داواکارین دواناخۆشیان بێت و کۆچکردووش جێی بەهەشت بێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.