Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:30

سعوودیه‌ ڕێگه‌ به‌ فڕۆکه‌ بازرگانییه‌کانی ئیسرائیل ده‌دات ئاسمانی وڵاته‌که‌ی به‌کاربهێنن

کوردستان TV
100%

دوای گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی سعودی و جارێد كوشنه‌ر، ڕاوێژكاری كۆشكی سپی ،به‌رپرسێكی باڵای به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: سعوودیه‌ ڕازی بووه‌ فڕۆكه‌ بازرگانیه‌كانی ئیسڕائیل له‌ڕێیاندا بۆ ئیماڕات به‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا تێپه‌ڕن، ئه‌مه‌ش

به‌رپرسه‌كه‌ گوتیشی : ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی كۆمپانیاكانی گه‌شتی ئیسڕائیل بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان له‌ ئیسڕائیله‌وه‌ بۆ ئیماڕات و به‌حره‌ین و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌.

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین گه‌شتی بازرگانی ئیسڕائیل بۆ ئیماڕات ده‌ستی پێكرد و گه‌شته‌كه‌ش له‌ژێر مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دا بوو له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن نه‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی ئاسمانی سعوودیه‌.

ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.