سهرۆكی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارانی کوردستان رایگهیاند: بۆ دووەم جار ھەناری پارێزگای ھەڵهبجە ھەناردەی وڵاتی بەریتانیا کرا.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا جەعفەر شێخ مستەفا سهرۆكی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارانی کوردستان رایگهیاند: بۆ دووەم جار ھەناری پارێزگای ھەڵهبجە ھەناردەی وڵاتی بەریتانیا کرا گوتیشی: لەرێگەی کۆمپانیای تیتۆنەوە 20 تەن ھەنار ھەناردەی وڵاتی بەریتانیا دەکەین.
گوتیشی: ھەوڵدەدەین لەئایندەیەکی نزیکدا ھەنارو بەرھەمی دیکە ھەناردەی وڵاتانی دیکەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.
ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی ھاوردەو ناردنکارانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ھەوڵ دەدەین ھەرێمی کوردستان لەداھاتوویەکی نزیکدا لەھەرێمێکی بەکارھێنەرەوە بیکەینە ھەرێمێکی وەبەرھێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.