له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان کـاکـەمین نەجـار ـ بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هـەولـێـر سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و قه‌یرانه‌كان و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنی رایگه‌یاند قه‌یرانه‌كان زۆرن هه‌ندێكیان جیهانیه و هه‌ندێكیان عێراقین و هه‌ندێكیان له ناوه‌خۆی كوردستانه.
بۆ نموونه نه‌خۆشی كۆرۆنا و ده‌رهاوێشته‌كانی له سه‌ر بواری ئابوووری ته‌واوی جیهانی گرتۆته‌وه ، له عێراقیش تووشی قه‌یرانی دارایی بووه و هه‌موو سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌وته و له ده‌ستی كه‌سانی ئه‌مین دا نییه ، هه‌روه‌ها كیشه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و سیاسی له عێراق بوونی هه‌یه ، هه‌ر پارتێك له‌و عێراقه ئه‌جیندای خۆی هه‌یه .
روونیشیكرده‌وه كه دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق و به‌شداریكردنی كردنی كورد له‌و پرۆسه‌یه كورد به‌شداریه‌كی كارای كرد بۆ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی زۆر له ناوچه‌كان له سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه ، به‌ڵام به‌غدا به‌راستی زوڵمی له كورد كردووه .
به‌پێی ده‌ستوور ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه هیچ جێبه‌جێ نه‌كراوه . له وه‌رگرتنی پله‌و پۆست و شایسته‌ی دارایی و مافه ره‌واكانی كورد هه‌مووی پێشێل كراوه ، ژێرخانی ئه‌و وڵاته هیچ گرنگی پێنه‌دراوه ئه‌وه‌ش وای كردووه كیشه‌كان به زه‌قی و قوڵی به دیار بكه‌وێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كێشه‌ی ئێمه له گه‌ڵ به‌غدا مووچه نه‌بووه به‌ڵكو كێشه‌ی خاكه و نیوه‌ی خاكی كوردستان داگیركراوه ، سه‌رانی به‌غدا ده‌یانه‌وێت سه‌رقاڵمان بكه‌ن به مووچه‌و پرسی دارایی و بژێوی خه‌ڵك .
ئه‌وه‌شی خسته روو كه عێراق تا ئێستا سه‌قامگیر نییه ، تا ئه‌و ساته‌ش دوو كیشه‌مان هه‌یه له گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه یه‌كه‌م ، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن جێبه‌جێی ناكه‌ن .دووه‌م كات ده‌كوژن .
بۆ ناو ماڵی كورد و مانه‌وه‌ی به یه‌كگرتوویی كاكه‌مین نه‌جار رایگه‌یاند
پێویسته هه‌موو پارته سیاسیه‌كانی كوردستان ، ناو ماڵی خۆمان رێك بخه‌ین ، داهاتی خۆمان رێك بخه‌ین و یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكه‌ین .
پێویسته وانه له‌و قه‌یرانانه وه‌ربگرین ، ئه‌گه‌ر ژیان دوای كۆرۆنا ئاسایی بووه‌وه ئه‌وا به‌خۆمان دابچینه‌وه به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و دارایی .
سه‌باره‌ت به بوونی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ، رایگه‌یاند په‌كه‌كه جگه له ناوچه سنووریه‌كان ده‌خزێنه ناو شار‌و شارۆچكه‌كان كیشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن . روونیشیكرده‌وه كه باشووری كوردستان شوێنی چالاكی و كاری په‌كه‌كه نییه .
سه‌باره‌ت به‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان روونیكرده‌وه كه ، پێمان خۆشه په‌رله‌مان باسی مووچه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن ، به‌ڵام نه‌ك به‌وه‌ی كه بینیمان به‌مشێوه‌یه كه ناتوانن په‌یامه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه بگه‌یه‌نن .
ناكرێت پارته سیاسییه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شێكن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌ندامه‌كانیان له په‌رله‌مانی كوردستان ، موزایه‌ده له سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن ، چونكه خۆیان وه‌زیریان هه‌یه له‌و حكومه‌ته و له‌و كابینه‌یه .
ئه‌گه‌ر ئه‌وان له به‌ره‌ی گه‌لن ، ئه‌دی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌ره‌ی كێیه كه خاوه‌ن 45 كورسی په‌رله‌مانه ، ئایا ئه‌و كورسیانه له گه‌لی كوردستانه‌وه به پارتی نه‌به‌خشراوه ؟؟ بۆیه ناكرێت قاچێكت له ئۆپۆزسیۆن بێت و قاچێكت له ناو حكومه‌ت .
ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌كگرتوو بین ئه‌وا له ناوه‌خۆو له به‌غداش ده‌نگمان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت ، چونكه ئاشكرایه به‌غدا سوودی له ناته‌بایی ناو ماڵی كوردستان وه‌رگرتووه .
داڕشتن و پێداچوونه‌وه : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.