جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پڕکردنەوەی ژمارەیەک پۆستی دیکەی لە حکومەتی داهاتووی وڵاتەکەدا راگەیاند: کە بڕیارە رۆژی بیستی کانوونی دووەمی داهاتوو، بەرپرسیاریەتی وڵاتەکە لە ئەستۆ بگرێت.
جۆ بایدن ناوی ئەندامانی تیمی تایبەت بە پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی راگەیاند، کە یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکادا سەرجەمیان ئافرەتن، هاوكات بەپێی راگەیێندراوەکەی بایدن، جین پساکی، کراوەتە گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە کاتێکدا کیت بینگفێڵد، کە پێشتر گوتەبێژی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی بایدن بوو، بە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، دەستنیشانکراوە.
هه‌روه‌ها سیمۆن ساندەرز، گەورە راوێژکاری هەڵمەتەکانی بایدنە، دەبێتە گوتەبێژ و گه‌وره راویژكاری کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
جگه له‌وه ئەلیزابێس ئەلیکساندەر، گوتەبێژی پێشووی جۆ بایدن، کراوەتە بەرپرسی پەیوەندییە تایبەتەکانی خانمی یه‌كه‌می سه‌رۆكی داهاتوو جیل بایدن.
له راگه‌یاندنه‌كه‌ی بایدن تێیدا بیلی توبار به جێگری به‌رێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆشكی سپی ده‌ستنیشانكردووه، هه‌رچی كارین جۆن پیێر و ئاشكی ئایتین راوێژكاری پێشووی بایدن و هاریس، پۆسته‌كانی جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی جێگری سه‌رۆكی داهاتوو وه‌رده‌گرن.
جۆ بایدن لە بڵاوکراوەیەکدا گوتی: شانازی دەکەم بە راگەیاندنی ئەمڕۆمان، کە تایبەتە بە تیمی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی کە هەموویان ئافرەتن. هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەوان خاوەن ئەزموون و لێهاتوون لە بواری پەیوەندییەکاندا و بۆچوونی هەمەڕەنگ دەخەنە ناو کارەکەیانەوە، بەشداردەبن لە بونیادنانەوەی وڵاتەکەدا بەشێوەیەکی باشتر.
جێی ئاماژه پێدانه، ئه‌م پۆستانه‌ی جۆ بایدن ده‌ستنیشانیانی كردووه، پێویست به ره‌زه‌مه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیران ناكات وه‌ك پۆسته وه‌زارییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.