Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:35

ئومێد خۆشناو: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ په‌رله‌مان روویدا به‌شێک بوو له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە چوونەتە بەغدا، چەندین جار لێدوانیان داوە و بۆ رایگشتی رایانگەیاندووە، پێشوەچوون لە پرۆسەکەدا هەیە.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 30-11-2020) لەدوای دانیشتنی پەرلەمان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌ندێك په‌رله‌مانتار هه‌وڵیاندا بشێوی دروست بێت و رێگه‌یان نه‌دا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.  

خۆشناو گوتیشی: ده‌بێ پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆران پرسی گه‌رمی ناو په‌رله‌مان بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ به‌ فایلی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌ بێته‌ په‌رله‌مان و مووچه‌ به‌شێكه‌ له‌ فایلێكی گه‌وره‌تر بۆ لێدان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو به‌شێك بوو له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، نابێ چیتر یاری به‌ هه‌ست و سۆزی خه‌ڵك بكرێت به‌و شێوازه‌،  داواشی له‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كرد كه‌ واز له‌ موزایده‌ی سیاسیی بێنن و به‌رپرسیارانه‌ كار بكه‌ن.

راشیگه‌یاند: ئه‌و هێزانه‌ جارێك له‌ به‌غدا به‌رگرییان له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ها  له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوبه‌ش له‌ حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وتووین پۆسته‌كان دابه‌ش بكه‌ین، رێككه‌وتووین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه‌ داوا له‌ سه‌ركردایه‌تیمان ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه‌ به‌ رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ین.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە چوونەتە بەغدا، چەندین جار لێدوانیان داوە و بۆ رایگشتی رایانگەیاندووە، پێشوەچوون لە پرۆسەکەدا هەیە.

بۆ بینینی ده‌قی لێدوانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ كلیك بكه‌:

https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/115525656959486

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.