Erbil 15°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 04:32

لە قەزای حەویجە ئەفسەرێکی پۆلیس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

لە قەزای حەویجەی سه‌ر به‌ پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

له‌ راگه‌یندراوێكی پۆلیسی کەرکووک هاتووه‌، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە  ئەفسەرێک بە پلەی رائید  بە ناوی ( خەمیس عەجاج فایل) بە هۆکارێکی نەزانراو لە کاتی دەوامی فەرمی خۆی لەگوندی ( السحل ) سەر بە شارۆچکەی حەویجە باشووری کەرکووک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا .
 
ناوبراو ئەفسەرە لە فەوجی 1ی لیوای 9ی  فیرقەی 3 پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و دانیشتووی شاری بەغدایە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک کرا.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.