Erbil 16°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:19

لێکتێگەیشتنێک لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی سەربازی ئەڵمانیا واژوو کرا

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 لە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی عه‌مید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەگە و كۆڵۆنێڵ نۆگرادی فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان رێککەوتننامەیەکی لێک تێگەیشتن واژوو کرا.


لەوتەیەکدا عه‌مید روکن هەژار عومەر، سوپاسی تیمی سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیای کرد بۆ هاوکاری و پاڵپشتیە بەردەوامەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگەو (سەنتەری زمان)ی تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌پاشان تیمی سەربازی ئەڵمانیا تیشکیان خستە سەر ئەوەی، کە هێزەکانی ئەڵمانیا بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و، هه‌ر لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ئەڵمانیاو هەرێمی کوردستان کردەوە.

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.