به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش/ هه‌ولێر رایگه‌یاند، له سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه، كه كه‌سێك ویستوویه‌تی بیهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان.
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30 ى 11 ى 2020 بڵاوی كرده‌وه كه تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م. ر. ع.) ویستوویه‌تی له خاڵی سنووری حاجی ئۆمه‌ران، دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك، بهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستان، كه له‌ناو ئاسنێك داینابوو، ئاسنه‌كه‌شی له‌نێو بارێك میوه حه‌شارداوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره به گوێره‌ی مادده‌ی 14 له یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشه‌به‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.