ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له جیهان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، ١٨ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه زانیارییه‌كان له‌باره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه بڵاوده‌كاته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٦٣ ملیۆن و ٧٢ هه‌زار و ٨٥٥ كه‌س و زیاتر له ١٨ ملیۆن تووشبووش هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٣ ملیۆن و ٧٥٠ هه‌زار و ٤٠٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.
به دوای ئه‌مریكاشدا به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و ٤٣٢ هه‌زار و ٧٥ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه هیندستان له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی شه‌ش ملیۆن و ٣١٤ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌تیش به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
به‌هۆی كۆرۆناوه یه‌ك ملیۆن و ٤٦٥ هه‌زار و ١٨٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ٤٣ ملیۆن و ٥٤٦ هه‌زار و ١٨٩ تووشبوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ١٨ ملیۆن و ٦١ هه‌زار و ٤٨٠ تووشبووی كۆرۆنا له جیهان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
له كاتێكدا ١٧ ملیۆن و ٩٥٦ هه‌زار و ١٤٣ تووشبوویان نیشانه‌كانیان به سووكی لێ ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام ١٠٥ هه‌زار و ٣٣٧ تووشبووه‌كه‌ی دیكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی پێویستییان به چاره‌سه‌ری هه‌یه، بارگرانی له‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاتان زیاتر ده‌بێت.
زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانهیش كه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرن به تۆماركردنی پێنج ملیۆن و ٣٧٠ هه‌زار و ١٢٩ كه‌س له ئه‌مریكایه، به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی دوو ملیۆن و چوار هه‌زار كه‌س فه‌ڕه‌نسا له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی ٧٩٥ هه‌زار و ٧٧١ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی سێیه‌مدا دێت.
له توركیاش له ٣٠ی تشرینی دووه‌مه‌وه ڤایرۆسه‌كه له ١٩٣ هه‌زار و ٨٢٨ كه‌سدا هێشتا چالاكه كه ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و ١١یان ناجێگیره.
ئه‌م ڤایرۆسه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و دواتر زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌ی ته‌نییه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.