Erbil 16°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 06:17

ئێران: موحسین فه‌خریزاده‌ به‌ چه‌کی ئیسرائیلی کوژراوه

کوردستان TV
100%


گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ كوشتنی زانای ئه‌تۆمیی ئێران، موحسین فه‌خریزاده‌دا به‌كار هێندراون،‌ ئیسرائیلین.

کەناڵی ئەلعالم-ی ئێرانی کە بەرنامەکانی بەزمانی عەرەبی پەخش دەکات له‌ زاری گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه‌ كه‌ نه‌ویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ ئیسرائیل ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌.

به‌رپرسه‌کە گوتوویه‌تی: ئیسرائیل بۆ كوشتنی فه‌خریزاده‌ هێزه‌كانی دژبە شۆڕشی ئێرانی به‌كارهێناوه‌. ئه‌و چه‌كانه‌ی کە له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌دا به‌كارهێندراون ئیسرائیلین و ده‌تواندرێت له‌ رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.