Erbil 28°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 10:28

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پێشنیازە یاسایەک دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 30 ى 11 ى 2020 پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە ،  بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان و پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان دەکرێت.

هەروەها پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە و گفتوگۆی هەردوو راپۆرتی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستان و لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، سەبارەت بە کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات بە ئامادەبووی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.