Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:20

له‌هه‌ولێر که‌سێک به‌چه‌قۆ کوڕه‌ پورێکی خۆی کوشت

کوردستان TV
100%


له‌هه‌ولێر له‌شه‌ڕی نێوان دوو خێزاندا كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا 

ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كاتژمێر 5 ى به‌یانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29 ى11 ى 2020 ، له‌گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر تیمه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ له‌ڕووداوێكی كوشتن 

ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان ، هێزه‌كانمان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - به‌شی كوشتن چونه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ و كه‌له‌شه‌ڕی نێوان 2 خێزاندا كه‌ناسیاری یه‌كترن كه‌سێك به‌چه‌قۆ به‌ناوی (ب، ر)  له‌دایك بووی ساڵی 1989 كوژراوه‌ 


ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت دوای ڕووداوه‌كه‌ و ئێستاش تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی ڕووداوه‌كه‌ن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو خێزان و كه‌سی كوژراو و بكوژ كراوه‌ته‌وه‌ 

به‌پێی زانیارییه‌كانی  كوردستان تیڤى ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ كوڕه‌ پلكی كوژرراو بووه‌


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.