Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:27

له‌هه‌ولێر کەسایەتییەکی ئێزدی بە کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

حەمید بەدرخان سەرۆکی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ى 11 ى 2020 هەواڵی لەناکاوی کۆستێکی دیکەی روناکبیر و کەسایەتیی دیاری ئیزیدییان (عیدۆ بابە شێخ ) بە پەتای نەگریسی ڤایرۆسی کوڕۆنا لە شاری هەولێر بڵاوکرایەوە.

 

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ بەداخەوە کوڕێ میر ، بابەشێخ، زووبوو ، زوو  ، چەند ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو کۆمەڵگۆژییەی بەسەر ئێزیدییەکانەوە هاتبوو لە پڕۆژەیەکی بەرفراوانی گەورەدا لە دووتوێی ئینسایکڵۆپیدیای جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئامادەبکەین و چاپ و بڵاویان بکەینەوە ، لە شاری هەولێریش لە گەڕەکی بەختیاری جیرانبووین، جاربەجار دەردەدڵمان بۆ یەکتر دەکرد، تۆ پیاوێک لێوانلێو لە هێمنی و جوانیی و پڕاوپڕبووی لە زانیاری و ئەدەب، تۆ دەگریاییت و لەناوخەوە قوڵپی گریانتدەدا بۆ  فرمانە یەک لەدوا یەکەکانی ئێزیدییەکان، تۆ دەتگوت ڤایرۆسی ناتوانێ ژیان و  مرۆڤایەتیی لە نێوببات دەتگۆت، فریادڕەس تەنیا و تەنیا مرۆڤەکانن بۆ گیانی لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان، کە دەگەڕایتەوە ئەڵمانیا زۆر لێکنزیکبووین قاوە خواردنەوەو قسەکردن و گفتوگۆکردن بوو لەسەر بیروباوەڕی  هەقیانەتیی ئێزیدییەکان و کاریگەری لەسەر پێگەی بیروباوەڕەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. 

 

عیدۆ بابە شێخ کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی ناو ئێزدییەکان بوو، ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش بوو

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.