Erbil 25°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 18:31

له‌ پاریس خۆپیشاندان به‌رێوه‌چوو توندوتیژی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە پاریسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی فەڕەنسا خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدرا کە دواتر توندوتیژی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ دژ بە یاسای ئاسایشی نوێی فەرەنسا كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە خراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە ، سەدان كەس لە شاری پاریس خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دژایەتی خۆیان بۆ ئەو یاسایە دووپاتكردەوە.

خۆپیشاندانەکان دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە پۆلیسی فەڕەنسا دەستدرێژییان کردە سەر پیاوێکی رەشپێست و ئه‌شكه‌نجه‌یاندا.

ئەمڕۆش هەزاران کەس بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارەی پۆلیس خۆپیشاندانیان کرد کە توندوتیژی لێکەوتەوە. لە پاریسیش دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی شەڕی پۆلیس و خۆپیشاندەرانەوە سووتان.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.