Erbil 23°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 20:15

کوالێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان ئاگادارییەک ئاراستەی کۆمپانیاکانی ده‌رمان دەکات

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ی كۆمپانیانی ده‌رمان ده‌كات، هەر کۆمپانیایەک پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارهێنانی (ستیکەر) نەبێت، سزا دەدرێت.

ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی دەرمان دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، بە پێچەوانەوە رێوشوێن و رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم دەبن، دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە.

ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بۆ پەیوەست بوون بە  بەکارھێنانی ستیکەر و چاودێریكردنی بازاڕ.

ھەروەک ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیانیش بە گرنگ دەزانین بۆ ڕێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، ئەمەش لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كۆاڵیتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان
KMCA
2020/11/28

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.