رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران جەخت لەسەر دۆزینەوە و سزادانى بکوژانى زانا ئەتۆمیەکەى وڵاتەکەى دەکات.
عەلی خامنەیی رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران لە بارەی كوژرانی فەخری زادە زانای ئهتۆمی ئێران، لە توتێکدا نوسیوویەتى رایگهیاند: پێویستە بەرپرسان لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە بكەن و دەبێت بكوژان و هاودەستەكانیان سزابدرێن.
خامنەیی گوتیشی: پێویستە بەردەوامی بە سەرجەم لێكۆڵینەوە زانستی و تەكنەلۆجییەكانی فەخریزادە بدرێت.
شایانی باسه دوێنێ ههینی موحسین فهخریزاده، ئهندازیاری وزهی ئهتۆمی ئێران، له شارۆچكهی ئابسهرد-ی سهر به تاران كوژرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.