Erbil 20°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:27

نایف سەیدۆ: سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی لە شنگال داگیران

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال رایده‌گه‌ێنێت بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال، لەلایەن ھێزی پۆلیسی فیدراڵی داگیران.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی وەکو پەکەکە و حەشدی شەعبی وھەرچی حیزب لە شنگال ھەیە، داگیران، چونکە نزیکەی 10جۆری ئاڵا لە شنگال ھەبوون.

نایف سەیدۆ ده‌شڵێت پەکەکە سەر بە حکوومەتی عێراقە ومووچە لەوان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە پابەندی بڕیاری حکوومەتی عێراق بێت، چونکە ناتوانن پابەند نەبن .

 رایگه‌یاندووه‌ گەڕانەوەی ئاوارەکان سستە، ئەویش بەھۆی ئەوەی پەکەکە رێگرە و ھەرکاتێک ئەوان لە شنگال نەمان، خەڵکیش دەگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.