Erbil 20°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:31

وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق : له‌سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوودا که‌مپی ئاواره‌کان له‌ ھه‌رێمی کوردستان داده‌خرێن

سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ پارێزگای‌ دیاله‌ داخران
کوردستان TV
100%

ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند : دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دوا كاروانی ئاواره‌كان له‌ كه‌مپی  ئه‌لوه‌ند له‌ پارێزگای دیاله‌ بۆ زێدی خۆیان، سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه‌ داخران.

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئیڤان فایه‌ق باسی له‌وه‌ كردووه‌، دوا كاروانی ئاواره‌كان كه‌ ژماره‌یان ٩٣ خێزان بوو و له‌ كه‌مپی ئه‌لوه‌ند نیشته‌جێبوون، گه‌ڕانه‌وه‌ زێدی خۆیان گوتوویه‌تی: له‌ئێستادا ھیچ ئاواره‌یه‌ك له‌ پارێزگای دیاله‌ نه‌ماوه‌ و بۆیه‌ سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه‌ داخراون".

پێشتر وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئیڤان فایه‌ق  رایگه‌یاندبوو كه‌ پلانیان داناوه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می داھاتوودا كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی ئاواره‌كان دابخه‌ن و ئاشكراشیكردبوو كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوودا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ و به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ ھه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.