Erbil 20°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:21

ژماره‌ی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌که‌ی ناسرییه‌ بۆ 5 کوژراو و 85 بریندار به‌رزبۆوه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی زیقار بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوێنێ ھه‌ینی له‌ میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران له‌ شاری ناسرییه‌ كوژراون بۆ پێنج كوژراو و 85 بریندار به‌رزبۆته‌وه‌ كه‌ پێنجیان كارمه‌ندی ئه‌منیین.

له‌مباره‌یه‌وه‌ عه‌ممار زاملی ،گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی زیقار، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه‌، به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوێنێ ھه‌ینی له‌ میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران له‌ شاری ناسرییه‌ كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ پێنج كه‌س و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا  كه‌ ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ٨٥ كه‌س كه‌ پێنجیان كارمه‌ندی ئه‌منیین.

دوێنێ ھه‌ینی له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه‌ سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادان له‌ نێوان لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.