Erbil 20°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 22:19

وانەیەکی قورسی ژیان 

نەكردنەوەی قوتابخانە ، كیشەیەكی گەورەی دروست كردووە ، بۆ خێزانەكان
کوردستان TV
100%

سهیل تاهیر عبدلله‌
هاوڕێیانی پەروەردە ، بۆ وەبیرهێنانەوە ، ئێوەش چیرۆك و بەسەرهاتتان لە من زیاتر لە بیرە لەو ساڵەدا ، ئێمە چیمان بە سەر هات ، وانەیەكی زۆر قورسی ژیان ، كە ئەستەم بوو بەرگەگرتنی ، بەرگەمان گرت . 

نەخۆشی كۆرۆنا ، زۆر لە جەرگی باوكان و دایكان و براو خوشكانی سووتاند ، ئازیزانمانی ژێرخاك كرد ، كە تا ئێستاش مەترسی ئەو ڤایرۆسە بوونی هەیە ، ئومێدێك هەیە ڤاكسین لەساڵی ئایندە پەیدا بێت .
حالەتێكی دیكەی زۆر قورس ، كەرەنتین بوون بوو لە ماڵەوە بە دەیان رۆژ ، دووركەوتنەوە لە دایك و باوك و خوشك و برایان ، پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان تا رادەیەكی زۆر لێك ترازان .
نەبوونی مووچە ، كە حاڵی مووچەخۆرانی زۆر خراپ كرد ، كە لەمساڵدا تا ئێستا 4 مووچە دابەش كراوە بە لێبڕینەوە ، ئەوەش زیانی گەورەی بە مووچەخۆران گەیاند و خەڵكی لە بارودۆخێكی زۆر خراپدایە .
لە رووی دەروونی خەڵكی بە گشتی لە حاڵەتێكی زۆر خراپدان ، دەیان كێشەی كۆمەڵایەتی ، لە نێو خێزانەكان سەری هەڵداوە .
نەكردنەوەی قوتابخانە ، كیشەیەكی گەورەی دروست كردووە ، بۆ خێزانەكان ، بەتایبەتی ئەوانەی فەرمانبەرن لە فەرمانگەكان .
قوتابی و خوێندكار رانەهاتووە لە سەر خوێندنی ئەلیكترۆنی .
كیشە سیاسییەكانی هەرێم و بەغدا ، كە رەنگی داوەتەوە لە سەر بژێوی فەرمانبەرانی هەرێم و وەك كارتێكی فشار بەكاری دەهێنن ، خەڵكی هەراسان كردووە و هەر تاكەو بە شێوازێك تحلیل ی ئەو وەزعە دەكات . كە ناحەقیش نیە وەك ئاماژەم پێدا لە سەرەوە .
**وانەیەكی قورس ، پێویستە پەندی لێوەربگرین ، وەك پەروەردكار 
پێویستە حكومەتیش ، رەچاوی تەواوی حالەتەكان بكات ، مەسەلەی بژێوی و حالەتە دەروونییەكە بخاتە ئەوەلیاتی كارەكانی ، بە كات بە فیرۆدان و بە لێدوانی كەسانی نابەرپرس برینەكان زیاتر قوڵ دەبنەوە .
پێویستە شەو و رۆژ ، كار بكرێت یەك چركەش دوانەكەوێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو وەزعە بكرێت ، بۆ ئەوەی هەمووان بە یەكەوە ئەو میحنەتە تێپەرێنین . 
نەمتوانی هیچ بابەتێكی پەروەردەیی بنووسم ، ویستم خەمەكانی خۆم و ئێوە بەو بابەتە بڕوێنمەوە یاخود سووكی بكەم . چونكە دەربڕینی هەر حالەتێك ، خەمەكانمان سووكتر دەكەن .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.