Erbil 17°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 00:12

گروپێکی دیکەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان دێنە ھەرێمی کوردستان و کاری وەبەرھێنان دەکەن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت دوای ھاتنی كۆمەڵێك كۆمپانیای ئەمەریكا بۆ ھەرێمی كوردستان بۆ كاركردن، گرووپێكی دیكەی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دێنە ھەرێمی كوردستان و كاری وەبەرھێنان دەكەن.

ئەسكەندەر محەمەد به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كودستانی رایگەیاندووه‌ لە ساڵی ڕابردوودا ئێمە وەكو ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێم لەگەڵ ژوورەكانی بازرگانیی ئەمەریكا پرۆتۆكۆڵێكمان واژۆ كررد، بۆ ئەوەی ھانی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بدرێت بێنە ھەرێمی كوردستان كار بكەن، ئەوە بوو كۆمەڵێك كۆمپانیا ھاتن كە لە بواری نەوت كاریان دەكرد، دواتر كۆرۆنای بەسەردا ھات، بەڵام ھاتنی كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بۆ ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوورەكانی بازرگانیی ھەرێمی كوردستان ده‌شڵێت مەبەستی ئەو كۆمپانیایانەی ئەمەریكا كە دێنە ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەیە كاری وەبەرھێنان بكەن، بۆیە ھانی كۆمپانیاكان دەدەین و ھاوكارییان دەكەین و یەكترناسین لە نێوان كۆمپانیاكانی ھەرێم و ئەمەریكا دروست دەكەین.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە دوای ھاتنی كۆرۆنا، شێوازی كاركردنی كۆمپانیاكان گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا ھاتووە، بۆیە چاوەڕێ دەكەین گرووپێكی كۆمپانیاكانی ئەمەریكا بێنە ھەرێمی كوردستان و كاری وەبەرھێنان بكەن، چونكە لە ھەرێمی كوردستان دەرفەتی كاركردن زۆرە و سەرۆكی حكوومەتیش باسی لەوە كرد كە دەرگا واڵایە بۆ ئەوەی بێن كار بكەن، بۆیە ئەگەر لەگەڵ وڵاتی ئەمەریكا كار بكەین، وڵاتانی ئەورووپاش كۆمپانیاكانیان ڕوو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.