Erbil 19°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:17

هاتووچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بۆ نەوجەوانانى خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغه‌ ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

له‌ ئاگادارییەکدا  قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند:  ئاگاداری گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و دوکان و فرۆشیارانی خواردنەوە کحولییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن و سەۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: روبەڕوی داخستن و دادگا دەکرێنەوە.

لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسای کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بۆ خوار تەمەن (18) ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت.

وتیشی: لەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ گازینۆ، کافتریاکانی نێرگەلە و دوکان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان، هەبونی مناڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەکانەوە روبەڕوی داخستن و رێکاری یاساییەکان دەکرێتەوە.

رونیکردەوە: لەهەمو دنیادا هاتوچۆکرن بۆ یاری بلیاردو یارییەکانی دیکە لەگازینۆکان، پێشکەش کردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە و هەمو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی داخستن و خاوەنەکەشی روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.

س . ب

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.