Erbil 19°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:18

جه‌واد زه‌ریف: ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لە ھێرشی تیرۆریستی بۆسەر زانای ئەتۆمی موحسین فەخری زادە

کوردستان TV
100%

موحسین فه‌خری زاده‌، زانای ئێرانی له‌ بواری وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی ئابسه‌ر هه‌ماوه‌ندی شاری تاران له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ تیرۆركرا.

له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌و زانایه‌ی بواری ئه‌تۆم، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ موحسین فه‌خری زاده‌ و و هاوه‌ڵێكی كراونه‌ته‌ ئامانجی كرده‌ تیرۆرییه‌كه‌ و هاوكات له‌گه‌ڵ كوژرانی ناوبراو سێ له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی كوژران.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جواد زەریف رایگەیاند: کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل رۆڵی ھەبووە لە ھێرشی تیرۆریستی بۆسەر زانای ئەتۆمی، موحسین فەخری زادە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.