Erbil 16°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:27

له‌ رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران کوژاوێک و 49 برینداری لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کەسێک کوژرا و ٤٩ی دیکە برینداربوون.

به‌ پێی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان دەیان کەس لە لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی حەبووبی ناوەڕاستی شاری ناسڕییە بە چەک و داری پۆلیسی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

هه‌روه‌ها شاهێدحاڵەکان روونیانکردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و ئاماژەیان بەوەشکرد لایەنگرانی سەدر ئاگریان لە خێوەتی خۆپیشاندەران بەردا.

تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لەوەتەی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ـەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.

ئەمڕۆ هەینی، لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەنێویاندا شاری ناسڕییە وەک پشتیوانی لە سەرکردەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، گردبوونەوە.

ئه‌نادۆڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.